❖ بەشی جوانکاری
◉ یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین و بۆ یەکەمجار لە دەڤەری ڕاپەرین دەکرێتەوە.
◉ لەم بەشەدا خوێندكاران بەشێوازێکی زانستی و ئەکادیمی لەلایەن مامۆستایان و پزیشکانی پسپۆر ئامادەدەکرێن بۆ سەنتەر و کلینیکەکانی جوانکاری.
◉ دواى تەواوکردنى خوێندن دەرچووانى ئەم بەشە دەتوانن وەکو ياريدەدەرى پزيشکى جوانکارى و پێست لە نەخۆشخانە و کلينيکە پزيشکيەکاندا کار بکەن.
هەروەها دەتوانن وەکو مەندوبى پزيشکى و بازرگانى بوارى بەرهەم و ئامێرەکانى جوانکارى کار بکەن یاخود کاری سەربەخۆ دابمەزرێنن.
◉ لەم بەشەدا خوێندکاران ئاشنادەکرێن بە جۆرەکانی پێست و جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست و ئامێرەکانی بواری جوانکاری.
❖ خوێندن بۆ ماوەى 2 ساڵە
❖ دەرچوانى ئەم بەشە بڕوانامەى باوەڕپێکراوى دبلۆمى پیشەیی لە جوانکارى وەردەگرن.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین
ئامادەکردنی نەوەیەکی پیشەگەر بۆ بازاڕی کار
ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر زانکۆی ڕاپەری