بەشی  جوانکاری یەکێکە لە بەشە سەرەکی وگرنگەکانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین.

یەکێک لە بەشە پزیشکییە پێویست و پێشکەوتووەکانی پەیمانگەی RTVI، کە بۆ یەکەمجار لە دەڤەری ڕاپەرین بە شێوەیەکی زانستی و کرداری پێشکەش پێشوازی لە خوێندکاران و فێرخوازان دەکات.

لەم بەشەدا، خوێندکاران بە هاوکاری پزیشک و مامۆستایانی پسپۆری بواری جوانکاری و دێرماتۆلۆجی فێری هەموو زانستە پەیوەندیدارەکانی پێست، جوانکاری پزیشکی، نەخۆشییەکانی پێست، و تەکنیکە نوێیەکانی چارەسەری و جوانکاری دەکرێن.

ئامانجی سەرەکی:

  • پەروەردەکردنی کارامەی زانستی و کرداری لە بواری جوانکاری و جوانکاری پزیشکی.
  • ڕاهێنان لەسەر هەموو ئامێرە پێشکەوتووەکانی جوانکاری (وەک لیزەر، بۆتۆکس، فیڵەر، و RF).
  • ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ کارکردن لە نەخۆشخانەکان، کلینیکە پزیشکییەکان، و سەنتەرە تایبەتەکانی جوانکاری.

 

دەرفەتە کارییەکان دوای تەواوکردنی خوێندن:
کارکردن وەک یاریدەدەری پزیشکی جوانکاری لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان.
✅ کارکردن وەک ڕاوێژکار و فرۆشیار و نوێنەری فرۆشتن لە بەرهەم و ئامێرە جوانکارییەکان.
دەستپێکردنی کار و خزمەتگوزاری تایبەت لە بواری جوانکاری.

ماوەی خوێندن:
?
٢ ساڵ (٤ سەمستەر) بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی.

بڕوانامە:
?
دیپلۆمی پیشەیی باوەڕپێکراو لە جوانکاری و جوانکاری پزیشکی، کە دەرفەتی کارکردنی ڕاستەوخۆ لە بواری جوانکاری دابین دەکات.


پێشکەوتووترین بەش لە بواری پێست و جوانکاری پزیشکی
ئەم بەشە تایبەتمەندییەکی تایبەتی پەیمانگەی RTVIیە و بە پلانی خوێندنی پێشکەوتوو و کادرێکی پسپۆڕ ئامادەکراوە
.

خوێندکاران لەم بەشەدا:
١- زانستی پێست و جوانکاری فێر دەبن.
٢- کار لەسەر ئامێرە پزیشکییەکان دەکەن.
٣- شارەزایی لە چارەسەری نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری پێست بەدەست دەهێنن.